(ABNA24.com) وەزاڕەتی پەروەردە ی ئەفغانستان ڕایگەیاند : بە هۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆ، پەنجا قۆتابی بریندا روگوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما لە کابول ، وەزاڕەتی تەندوروستی ودەرمانی ئەفغانستان ژماری ، بریندارانی تەقینەوەکانی کابولی ٩٣کەس ڕاگەیاند کە پەنجا کەسیان قۆتابین ، بەڵام هەواڵەکان لە بارەی کوژراوانی ئەم تەقینەوەیە جۆربەجۆرە. وەزاڕەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند ، هەتا ئێستاکە دووکەس لە هێرشبەرانی چەکدار لە تێکەڵچوون لەگەڵ سەربازانی ئەفغانی کوژراون. ئەمە لەحاڵێکدایە کە پاش ئەمە وتەبێژی وەزاڕەتی ناوخۆی ئەفغانستان ژماری هێرشبەرانی چەکداری سێ کەس ڕاگەیاندبوو. ئەندامانی تاڵیبان بەیانی ڕۆژی دوشەممە سەرەتا بە ترۆمۆبیلێکی بۆمب ئاخنکراو پەلاماریان کردە سەر ناوەندی پشتیوانی هێزەکانی سوپا لە ناوەندی کابول وپاشان هێرشبەرانی چەکدار لەگەڵ هێزە ئاسایشتیەکانی ئەفغان تێکەڵچوون.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٧
News ID: 957332
وەزاڕەتی پەروەردە ی ئەفغانستان ڕایگەیاند : بە هۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆ، پەنجا قۆتابی بریندا روگوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.